(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: باوه‌ڕمان هێناوه‌به‌خواو به‌وه‌ی بۆمان نێرراوه‌ته خواره‌وه و به‌وه‌ش که نێرراوه‌ته خواره‌وه بۆ سه‌ر ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و نه‌وه‌کانی و به‌وه‌ش که دراوه به موسا‌و عیسا‌و پێغه‌مبه‌ران له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه و ئێمه جیاوازیی ناکه‌ین له‌نێوان هیچ کامیانداو هه‌موومان ته‌سلیم و ملکه‌چی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ین.
جائه‌وه‌ی بێجگه له ئاینی ئیسلام په‌یڕه‌وی هه‌ر ئاینێکی تر بکات لێی وه‌رناگیرێت، له‌قیامه‌تیشدا له خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندانه.
چۆن خوا گه‌لێک هیدایه‌ت ده‌دات که دوای ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان هێنا، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و کافر بوون؟ له حاڵێکدا شایه‌تییان دابوو که‌ئه‌م پێغه‌مبه‌ره حه‌قه‌و چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌شیان بۆ هاتبوو (له‌سه‌ر ڕاستی محمد (صلی الله علیه وسلم)، خوای گه‌وره‌ش هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و ده‌سته‌و تاقمه سته‌مکاره نادات.
ئا ئه‌و سته‌مکارانه پاداشت و تۆڵه‌یان ئه‌وه‌یه: نه‌فرینی خوا‌و فریشته و هه‌موو خه‌ڵکییان له‌سه‌ره به‌گشتی..
له‌ناو ئه‌و خه‌شم و نه‌فرینه‌دا ده‌مێننه‌وه و سزا له‌سه‌ریان سووک ناکرێت و موڵه‌تیش نادرێن.
مه‌گه‌ر که‌سانێک که فریای خۆیان که‌وتبن و ته‌وبه‌یان کردبێت له دوای ئه‌و لادان و یاخیی بوونه‌یان و چاکسازیشیان کردبێت، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا بۆ ئه‌وانه لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی دوای باوه‌ڕ هێنانیان کافر بوون و له‌وه‌ودوا زیاتر ڕۆچوون له کوفر‌و بێ دینیدا، ئه‌وانه په‌شیمانی و ته‌وبه‌یان هه‌رگیز لێ وه‌رناگیرێت، ئا ئه‌وانه ده‌سته‌ی گومڕاو سه‌ر لێشێواوه‌کانن.
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون و به‌بێ باوه‌ڕیی مردوون، (ئه‌گه‌ر) هه‌ریه‌که‌یان بتوانێت پڕ به‌پڕی زه‌وی ئاڵتون بهێنێت و بیکات به‌فیدیه‌ی خۆی هه‌رگیز لێی وه‌رناگیرێت، ئه‌وانه سزای به ئێش و ئازار بۆیان ئاماده‌یه و که‌سیش نی یه پشتیوانی‌یان لێ بکات و فریایان بکه‌وێت.